٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ناوچەی هەكاری و شڕنەخ پێنج دەروازەی سنووری دەكرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ وەزیری گومروك و گواستنەوەی توركیا حەیاتی یازجی رایگەیاند كە بڕیارە لە نێوان توركیا و عێراقدا پێنج دەروازەی دیكەی سنوری بكرێنەوە و بۆ ئەو مەبەستە دەست بە ئامادەكاری پێویست كراوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سۆن خەبەری توركی بڵاویكردەوە كە وەزیری گواستنەوەی توركیا حەیاتی یازجی رایگەیاندووە كە شوێنی ئەو پێنج دەروازە سنورییە دەستنیشانكراوە و بڕیارە لە گوندی ئوزملو و دەرەجیكی هەكاری، ناوچەی گولیازی، ئۆڤاكۆی و ئاكتەپەدا پێنج دەروازەی سنوری دیكە لە نێوان توركیا و عێراقدا بكرێنەوە و بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا وەفدێكی عێراقی سەردانی توركیا بكا و لەو بارەیەوە لەگەڵ بەرپرسانی توركیادا رێككەوتننامە ئیمزا بكا. دوای ئیمزا كردنی ئەو رێككەوتنە ئیمەیش دەست بە كاروباری پێویست بۆ كردنەوەی ئەو دەروازە سنووریانە دەكەین.

حەیاتی یازجی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە ماوەی دوو تا سێ ساڵە لە سەر كردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییانە گفتوگۆ دەكەین، وردە وردە گەیشتنە ئەنجام و بڕیارە دوای ئیمزا كردنی رێككەوتننامەی پێویست لە ناوچەی هەكاری دوو دەروازە و لە ناوچەی شڕنەخیش سێ دەروازەی دیكە بكەینەوە و بۆ ئەو مەبەستە لە رووی یاسای ناوخۆییەوە ئێمە كاروباری پێویستمان ئەنجام داوە. بۆ ئەوەی یەكێك لەو دەروازانە بكرێتە گومروك بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی توركیا پێویستە، ئەنجومەنی وەزیرانیش لەو بارەیەوە كاری پێویستی كردووە و لە لایەن رۆژنامە رەسمییەكانیشەوە بڵاو كراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار