لەپارێزگای موسڵ سێ شوفێری کوردی ئێزیدی دەکوژرێن

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ لەپارێزگای موسڵ چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەلە ژمارەیەک شوفێری ئێزیدی دهکەن ، لەئاکامدا سێ شوفێر گیانی لەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لەپاریزگای موسڵ لەنزیک موجەمعە چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقە لەژمارەیەک شوفێری کوردی ئێزدی دهکەن ، لەئاکامدا سێ شوفێر گیانی لەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.
سەعید مەموزینی گوتیشی: کاری ئەو شوفێرانە گواستنەوەی قوتابیانی کوردی ئێزیدیە لە دەوروبەری شاری موسڵ بۆ زانکۆی ئەو پارێزگایە.
مەموزینی راشیگەیاند: ماوەیەکە تیرۆرستان کەمهنەتەوەکان لەپارێزگای موسڵ دهکەنە ئامانج و ژیانیان لەمەترسیدایە و تاوەکو ئێستاش بەسەدان خێزانی کەمهنەتەوەکان ئاوارەبوونە.




