لیستی مواتن داوا دەكات مادەی 140 جێبەجێ بكرێت

ئەندامێكی لیستی مواتن له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامییه، داوای كاركردن و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی تایبه‌ت به ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كات.
عه‌لی شبر ئه‌ندامی لیستی مواتن كه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامییه له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و یه‌كێكه له پێكهاته‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایگەیاند: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان پابه‌ند نه‌بن به خاڵ و بڕگه‌كانی ده‌ستووره‌وه ره‌نگه عێراق بكه‌وێته ناو گێژاوی شه‌ڕی ناوخۆوه.
ناوبراو گوتیشی: هێشتنه‌وه‌ی یاساكان وه‌ك خۆیان و دووركه‌وتنه‌وه له‌جێبه‌جێكردنی له‌لایه‌ن كوتله‌كانەوە، ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی گه‌وره لەعێراق، كه ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییه.
هەروەها عه‌لی شبر ئه‌ندامی لیستی مواتن داواشی كرد كه ماده‌ی 140ی ده‌ستووری تایبه‌ت به ناوچه جێناكۆكه‌كان جێبه‌جێ بكرێت.




