لە کۆنگرەی جنێف دوو کورد داوای فیدرالی دەکات

رۆژئاوای کوردستان-تایبەت بەKDP.info / سکرتێری حزبی ئازادی کورد لەسوریا ئاشکرایکرد،ئێمە وەکو کورد بەشداری لەکۆنگرەی جنێف دوو دەکەین ولەوکۆنگرەیەش داوای فیدرالی بۆ کورد دهکەین.
مستەفا جومعە سکرتێری حزبی ئازادی کورد لە سوریا بەKDP.info راگەیاند:رێککەوتنێک لە نێوان ئەمەریکا و روسیا بە رەزامەندی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کراوە بۆ سازکردنی کۆنگرەی جنێف دوو لە ساڵی داھاتوو لە 22مانگی کانونی دووەم، رەنگە لە کاتی خۆی بەرێوە بچێت و ئەگەری ئەوەش ھەیە دوابخرێت.
مستەفا جومعە گوتیشی: ئێمە وەک ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەشداری لەو کۆنگرەیە دهکەین، بەڵام لەکۆنگرەکه وەک ئەنجومەنی نیتشیمانی کورد دەناسرێین.
جومە رونیشیکردوە، تاوەکو ئێستا دیار نییە چەند ئەندامی ئێمە بەشداری لەو کۆنگرەیە دەکات، بەڵام داوامان لێکراوە تاوەکو 22مانگی داھاتوو چەند ناوێک ئامادە بکەین و ئێمەش کۆبوونەوەیەک دهکەین و چەند کەسێک دەستنیشان دهکەین بۆ ئەوەی بە نوێنەرایەتی کورد بەشداری لەو کۆنگرەیە بکەن.
سکرتێری حزبی ئازادی کورد لەسوریا راشیگەیاند: ئێمە لە سوریا نەتەوەین و سەر بەخاکی خۆمانین، بۆیە لەو کۆنگرەیە ئێمە داوای فیدرالی دهکەین، بەڵام ئەمە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتییە و ئایە تاچەند ئەم داواکاریەی ئێمە قبوڵ دەکرێت.




