کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ راوێژکاری وەزارەتی دەرەوە

ئەنقەرە–KDP.info/ لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تورکیا سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.
لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە، نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ سینیرلیئۆغڵو لە ھۆتێلی ژوو ماریۆت لەکاتی خوانی ئێوارە کۆبوونەوە. ھەریەک لە سەفین دزەیی گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاشتی ھەورامی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
لەدوای نانخواردن بارزانی لە بارەی کۆبوونەوەکەی لە گەڵ راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەو سەردانەکەی بە گشتی بۆ تورکیا گوتی: گفتوگۆیەکی زۆر باشمانکرد لەگەڵ سینیرلیئۆغڵو. سەردانەکەمان بە گشتی باش بوو.




