سەفین دزەیی: كۆبوونەوەكەی نێوان بارزانی و ئەردۆغان زۆر ئیجابی بوو

ههولێر- KDP.info / سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كۆبوونەوەكەی دوێنیی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان رایگەیاند، كۆبوونەوەكە زۆر ئیجابی بوو و لەسەر زۆربەی مەسەلەكان هاوڕابووین.
مەبەستی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ توركیاو كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان بۆ تاوتوێكردنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانە لەڕێی توركیاوە، كە بڕیارە گرێبەستێك لەو بارەیەوە واژوو بكەن.
دزەیی لە ئەنقەرە بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاند، توركیا بەمزوانە راگەیەنراوێك لەسەر گرێبەستەكە بڵاو دەكاتەوە.




