٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌رله‌مانتارێک: عێراق 7 تریلیۆن دینار قەرزاری پێشمەرگەیە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا – تایبه‌ت به‌  KDP.info/  نوێنەرێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەهاوپەیمانی كوردستان، رایگەیاند، پێویستە كورد پەلە بكات لەرێی لیژنەكانی نێوان خۆی و بەغدا تا پێشگەیشتنی بودجە بۆ پەرلەمان كێشەكانی خۆی لەگەڵ بەغداد بگەنە رێكکەوتن بۆ ئەوەی لەبودجەی عێراقدا كۆسپ و فشار بۆ كورد دروست نەكەن.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی كوردستان، د.ئەشواق جاف، بە (kdp.info)ی راگەیاند:    داواكارم لە لیژنەكانی كە لە دوای دواترین رێکكەوتننامەی نێوان هەردوو سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هه‌رێم و حكوومەتی عێراق پێكهاتن، كاری خۆیان بكەن بۆ چارەسەری ئەو كێشە هەڵواسراوانەی نێوان هەرێم و بەغدا.  تا پێش ئەوەی بودجەی 2014 عێراق بێتە پەرلەمان، به‌غدا كێشە بۆ بەشی هەرێم دروست نەكات.

ئەوەشی گوت: هۆكاری داواكارییەكەم دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەهۆی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەگەری زۆر زۆر هەیە بودجەی پێشمەرگە و قەرەبووی كەسوكاری زیان لێكەوتوانی دەستی رژێم و ماددەی 140 و پارەی كۆمپانیا نەوتییەكان بكرێنە كارتی فشار بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوە كرد، دوای شكستهێنانی كاربەدەستانی بەغدا لە دابینكردنی ئاسایش و پێشكەش نەكردنی كەمترین خزمەتگوزاری، بینیمان لە ساڵی رابردوودا بەشە بودجەی هەرێم %17بودجەی عێراقە، كردیانە كارتی فشاری سیاسی بەرانبەر بە كورد بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن.

ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ جەختی كردەوە، پێویستە لە سەر كورد بۆ ئەوەی سیناریۆی ساڵی رابردوو بەرانبەر بە كورد دووبارە نەبێتەوە لە بودجەی عێراقدا، پێویستە ئەو لیژنانەی نێوان هەرێم  و بەغدا كاری جددی خۆیان بكەن، پێش ئەوەی بودجەی عێراق لە حكوومەتەوە بگاتە پەرلەمانی عێراق، ئەویش بەو هۆیەی كورد بە58 دەنگەوە ناتوانێت رێگر بێت بەرانبەر بەو دەنگە زۆرەی دژی كورد، كە هەموو ساڵێک 3 كارتی فشار بەرانبەر بە كورد بەكاردەهێنرێت، ئەوانیش ماددەی 140، پێشمەرگە، بەشی كورد لە بودجەی عێراقه‌.

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی لێدوانکه‌ی بۆ  kdp.info   گوتی: لە ساڵی 2007ەوە تا ئێسته‌ حكوومەتی عێراق بڕی 7 تریلیۆن دینار قەرزاری پێشمەرگەیە، ئەمە جگە لە قەرزاری بابەتی ئەو كۆمپانیا نەوتیانەی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، پێویستیشە لە سەر حكوومەتی عێراق پەلەبكات، لە زیادكردنی بودجەی ماددەی 140ی عێراق تاوەكو قۆناغی یەكەمی ئەو ماددەیە جێبەجێ بكرێت.  ئەو ئەندامە كوردە  گوتی:  دواترین رێكکەوتنی نێوان حكوومەتی ناوەندی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان باشترین رێگەچارەن بۆ ئەوەی ئەو كێشە هەڵواسراوانەیلەنێوان هەردوولادا هەیە لەرێی لیژنەی هاوبەشەوە بەو هۆیەی ئەو كێشانەی نێوان هەرێم و ناوەند چارەسەر ببن و كۆسپیش بۆ بودجەی 2014 دروست نەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار