٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پۆستە ئەلكترۆنییەكانی توركیا كۆنترۆڵ دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌نقه‌ره‌-  KDP.info/  بڕیارە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئەمنیەتی توركیا و برۆكراتەكانی حكوومەتی توركیا ئەو پۆستە ئەلكترۆنییانەی كە لە لایەن حكومەتەوە بۆ راپەراندنی كاروباری رۆژانە ئامادە كراون كۆنترۆڵ بكرێن.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ئانكارا بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بەكر بۆزداغ رایگەیاندووە كە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئەمنیەتی توركیا و پرۆكراتەكانی حكوومەت، لە چوارچێوەی یاسای شەڕی دژی رێكخراوەكانی ئەنجامدانی تاوان، هەمووی ئەو پۆستە ئەلكترۆنییانە كە بۆ پرۆكراتەكانی حكومەت ئامادە كراون كۆنترۆڵ بكرێن.

بەكر بۆزداغ لە وەڵامی پرسیاری جێگری سەرۆكی جەهەپەدا لە بارەی كۆنترۆڵ كردنی ئەو پۆستە ئەلكترۆنییانەوە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو پۆستە ئەلكترۆنییانە لە لایەن حكوومەتەوە ئامادە كراون و هەر خۆدی حكوومەت بۆ پاراستنی ئاسایش و ئەمنیەتی توركیا و بەرپرسانی توركیا ناچارە كۆنترۆڵی ئەو پۆستانە بكات تا بتوانێت لە كاتی هێرشێكی سایبەریدا بیانپارێزێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار