٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەندامی پێشووی ژیتەم: زڵمی زۆرمان لە گەلی كورد كردووە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/  ئەندامی پێشووی رێكخراوی ژیتەم ( رێكخراوێكی نهێنی نایاساییە كە بۆ ماوەی زیاتر لە 15 ساڵ لە توركیا كاری گرتن، رەفاندن و كوشتنی ئەنجام داوە) لە بەردەم دادوەری دادگای ئەنقەرەدا رایگەیاند كە رێكخراوی ژیتەم زڵمی زۆری لە گەلی كورد كردووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكەخەبەر بڵاویكردەوە كە لە چوارچێوەی دانیشتنی دادگای سزای گرانی ژمارە 13ی ئەنقەرە لە بارەی دۆزی كوشتنی بەڕێوەبەری رەگەزنامەی شارۆچكەی ئاڵتنداغدا، ئەندامی پێشووی ژیتەم ئایهان چاركێن وەڵامی پرسیارەكانی دادوەری داوەتەوە و رایگەیاندووە كە رێكخراوی ژیتەم لە باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵدا تەنیا كاری كوشتن، رفاندن و بێ سەروشوێن كردنی ئەنجامداوە و زڵمێكی زۆری لە گەلی كورد كردووە.

ئایهان چاركێن لە بەشێكی دیكەی قسەكانی خۆیدا جەختی لەوە كردووەتەوە كە لە میانی دەیەی 90ی سەدەی رابردوودا، ژیتەم وەكو مەكینەیەكی كوشتن و بێ سەروشوێن كردن كاری كردووە و ژمارەیەكی یەكجار زۆر هاووڵاتی بێ تاوانی كوردی بە بیانووی جیاجیا بەبێ هیچ جۆرە لێپرسینەوەیەك كوشتووە.

چاركێن لە میانی ئیفادەكانی خۆیدا بە دادوەری راگەیاندووە كە لیستی ناوی ئەو كەسانە كە دەبوایه‌ بمانكوشتبان لە سەرەوە بۆمان دەهات و ئێمەیش ناچار بوون كە ئەركی خۆمان جێبەجێ بكەین.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار