بڕیاردرا بەخەرج کردنی دەرماڵەی نازناوی پلەی زانیستی بۆ مامۆستایان
ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ بڕیاردرا بە خەرج کردنی دەرماڵەی نازناوی زانستی بۆ مامۆستایانی زانکۆ وپەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.
د.نادر نانەکەلی ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لە گەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبووە و تێدا لەسەر میکانیزمی خەرجکردنی دەرماڵەی نازناوی زانستی بۆ مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان رێکكەوتن.
د.نادر نانەکەلی گوتیشی: ئەم دەرماڵەیەش لە7/5/2012ھەژمار دەکرێت ، چونکە لەو کاتەوە بۆ مامۆستایانی بەغدا خەرج کراوە.
نانەکەلی راشیگەیاند: ئەم دەرماڵەیە بەدوو قۆناغ خەرج دەکرێت، قۆناغێک 11مانگی ساڵی 2013لە گەڵ مانگی 12خەرج دەکرێت و دواتریش قۆناغی دووەم خەرج دەکرێت کە حەفت مانگە لە ساڵی 2012.
ئەمەش لەکاتێک دایە دوای ئەوەی لە بەغدا دەرماڵەی نازناوی پلەی زانستی بۆ مامۆستایان خەرج کرا، لە ھەرێمی کوردستانیش نارەزایەتی لە لایەن مامۆستایان دروست بوو و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و تێدا داوایان کرد پێویستە لە ھەرێمی کوردستانیش ئەم دەرماڵەیە خەرج بکرێت.




