لەرووداوێکی هاتووچۆ 20 قوتابی بریندار بوون

دووکان- KDP.info/ ئه‌مرۆ چوار شەممە به‌هۆی پێكدادانی پاسێك و تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی پاسەکە كه 20 قوتابی بوون ، برینداربوون. سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوەکە بە KDP.infoراگەیاند: نیوه‌رۆی ئه‌مرۆچوار شەممە رووداوەکە لە ناوچه‌ی پیشه‌سازی دووكان روویداوەو .سەرەتا پاسێکی نەفەر هەڵگر خۆی بە تانکەرێکی سووتەمەنی کێشا و ئەو رووداوەی لێکەوتەوە ، وەک بینەری رووداوەکە راگەیاند : هۆکاری رووداوەکە بە تەواوی نەزانراوە کە کامە شۆفێر سەرپێچی یاسایی هاتووچۆی کردووە بەڵام خراپی رێگاکە کەلە ژێر نۆژەنکردنەوە دایە یەکێک بووە لە هۆکارەکان. بینەری رووداوەکە ئەوەشی راگەیاند: دوای رووداوەکە هاووڵاتیان و پۆلیس و ئەمبولانسەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و هەموو بریندارەکانی سەرنشینی پاسەکە کە 20 قوتابی بوون گواستەوە بۆ نەخۆشخانە و پۆلیسی هاتووچۆش رێکاری یاسایی گرتەبەر و شایەنی باسە : وەک بینرا سەرجەم بریندارەکان قوتابیانی ئاماده‌یی بوون و جلی قوتانخانەیان لەبەر بووە . پردی سه‌ره‌كی دووكان ماوه‌یه‌كه له‌ژێر نۆژه‌نكردنه‌وه‌دایه و تائێستا ته‌واو نه‌بووه و به‌هۆیه‌وه رۆژانه قه‌ره‌باڵغی و رووداوی هاتوچۆ له‌وناوچه‌یه ڕووده‌دات.




