٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەبڕی نزیكەی 6 ملیۆن دۆلار وەزارەتی تەندروستی 138 ئۆتۆمبیل بۆ بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی تەندروستی دابین دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – تایبەت بە KDP.info/ بە ئامادەبونی هەریەك لە دكتور رێكەوت حمەرەشید وەزیری تەندروستی و بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان مەراسیمی وەرگرتنی 138 ئۆتۆمبیل بەرێوەچوو، كە تایبەتن بە راییكردنی كاروباری سەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی تەندروستی، لە وتەیەكیش بۆدەزگاكانی راگەیاند دكتور رێكەوت حمەرەشید وەزیری تەندروستی وێرای سوپاس كردنی لێژنەی باڵای نەوت و غازی هەرێم هاوكات دابینكردنی ئەم ئۆتۆمبیلانەی بەگرنگ وەسف كرد بۆزیاتر بەرەوپێشبردنی رەوشی تەندروستی، گوتیشی لەقۆناغی یەكەم 69 ئۆتۆمبیل هاتونەوە بریارە ئەوانی تر لەچەند رۆژی داهاتوو بگاتە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بەوەزارەتی تەندروستی كە بەگوێرەی پێداویستی و داواكاریان دابین كراون.

وەزیری تەندروستی راشیگەیاند وەزارەتی تەندروستی بەسوپاسەوە بەهاوكاری لێژنەی باڵای نەوت و غازی هەرێم ژمارەیەكی زۆری نەخۆشی رەوانەی دەرەوەی وڵات كردووە و كاركردن بۆ باشتركردنی سیستەمی تەندروستی بەردەوامە بۆزیاتر پێشخستن و بەرەوپێشبردنی رەوشی تەندروستی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆهاوڵاتیان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار