٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای ڕەندی ئەمه‌ریکی وەڵامی چەواشەکارییەکی ڕۆژنامەی (هاوڵاتی) دەداتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دوای ئەوەی ڕۆژنامەی (هاوڵاتی) لە ژمارەی ڕۆژی 20/11/2013 دا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و وای لە خوێنەرانی گەیاندبوو کە ئەو ڕاپۆرتە لەلایەن دەزگای ڕەندی ئەمه‌ریکییەوە نووسراوە، دەزگای ناوبراو لە ڕوونکردنەوەیەکدا چەواشەکارییەکانی ڕۆژنامەی (هاوڵاتی) دەخاتەڕوو و ڕایدەگەیەنێت کە بەشێکی زۆری ئەو شتانەی (هاوڵاتی) بەناوی ئەوانەوە بڵاوی کردوونەتەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕاپۆرتی دەزگای ڕەندەوە نییە.

ئەمە دەقی وەڵامەکەی (دەزگای ڕەند)ە:

 

وەڵامێك بۆ ڕۆژنامەی (هاوڵاتی)

 

ئەم نامەیە لە وەڵامی وتارەكەی (فازل هەورامی)یە كە لە لاپەڕەی ٤ی رۆژنامەی (هاوڵاتی) لە رۆژی ٢٠/١١/٢٠١٣ بڵاوبۆتەوە بە ناونیشانی "ئەگەر هەیە مەشقپێكردنی كوردانی خۆرئاوا لە هەرێم بۆ بەرژەوەندیی توركیا بووبێت".

ئەو وتارە ئاماژە بە لێكۆڵینەوەیەكی رەند دەكات بەناونیشانی "كۆتایی هێنان بە شەڕی ویلایەتە یەكگرتوەكان لە عیراقدا: كۆتایی گواستنەوە، مانۆری ئۆپەراسیۆن و هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان-عیراق" كە لەم دواییەدا بڵاوبوەتەوە. وتارەكە بە هەڵە ئاماژەی بە كاری ئێمە داوە و ئێمە لێرەدا دەمانەوێت ئامانج و وتەكانی كارەكەمان روون بكەینەوە.

ئەم بابەتەمان ئاماژە بە هەندێك بەشی ناو كتێبەكە دەكات و لە خوارەوە راستكردنەوەمان بۆ ئەو خاڵانە كردووە كە پێمان وایە زۆر هەڵەن. ئێمە ئامادەین بۆ پێشكەشكردنی هەر زانیارییەكی پێویست بە مەبەستی روونكردنەوەی پێگەی دەزگای رەند.

بابەتی یەكەم ئاماژە بە مەشق كردنی كوردانی رۆژ ئاوا دەدات لە ناو هەرێمی كوردستاندا. ئێمە سەرنجتان رادەكێشین بۆ لاپەری ٣٠٣ و ٣٠٤. ئەم چەندە لە بەشی١٠ دایە بە ناونیشانی 'دوای گواستنەوە' لە برگەی "ئێران و ملمانێی ناو سوریا". برگەیەكی درێژ هەیە لەسەر ململانێی سونە و شیعە لە سوریا. لە رستەیەكدا هاتووە: "لەلای خۆیەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەشق و پشتیوانی پێشكەشی كوردانی سوریا كردووە، وەك بەشێك لە سیاسەتی بەهێزكردنی خۆی وەكو وەك گروپی زاڵ لە ناو بزاڤی كوردی، و هەم لەوانەیە لەسەر داواكاری توركیا بێت دەخوازێت هەولێر لایەنی دژە توركیایی لە ناو كۆمەڵگای كوردی سوریا كەم بكاتەوە." ئێمەلە شوێنی سەرچاوەكان ئاماژەمان داوە كە هەردووكی لە سەرچاوەی (الجزیرە)ەوە وەرگیراوە.

دوای رستەی "...پشتیوانی كوردانی سوریا" تێبینیەك ئاماژە دەدات بە بابەتی (جین عراف) بەناونیشانی "كوردانی عیراق مەشق دەكەن بە هاورێی سوریەكانی خۆیان" الجزیرە ٢٣\٧\٢٠١٢.

لە كۆتایی رستەكەش لە دوای "...لە ناو كۆمەڵگای كوردی سوری" تێبینیەك ئاماژە بە وتارێكی (ریناد مەنسور) دەدات بەناونیشانی "كوردستانی عیراق و كوردی سوریا بەدوای ئۆتۆنۆمین"سەنتەری الجزیرە بۆ لێكۆلینەوە، ٢٤\٩\٢٠١٢.

دیسانەوە ئێمە بابەتی هاندانی توركیامان بەم شێویە  باس كردووە: " لەوانەیە لەسەر داواكاری توركیا بێت"(و لە رستەكە جەختمان لێی كردۆتەوە). هەروەك ڕستەكەی سەرەوە دەریدەخات ڕاپۆرتەكەی رەند بە هیچ شێوەیەك ئاماژە بەوە ناكات كە ئەو ڕستەیە وتەی سەرۆك بارزانی یان سەرۆك وەزیران ئەردۆغان بێت وەك (هاوڵاتی) نوسیویەتی.

 ڕاپۆرتی رەند ڕوونە كە بەهیچ شێوەیەك باسی ئەوەی نەكردووە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوێك دەنێت بۆ پشتیوانی كردن لە بەرژەوەندییەكانی توركیا هەروەك (هاوڵاتی) باسی كردووەبەڵكو شیكردنەوەكەی رەند وای بۆ دەچێت كە لەوانەیە هاوكاری نێوان توركیا و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بابەتی مەشق كردن بە كوردانی سوریا هەبێت چونكە ئەمە بەرژەوەندییەكانی هەردوولا بەرەوپێش دەبات. وەڵامێكە بۆ وتاری (هاوڵاتی) لە ٢٠ /١١/٢٠١٤، ٢٢/١١/٢٠١٣ لاپەرەی ٢

ئەم بڕگەیە بەم دوو رستەیە كۆتایی دێت: "ئەم تێكەڵبوونە گرژیەی ڕەگەزی و ئایینی هاوشان لەگەڵ ئینتیمایەك كە یەكسەر هانا نابات بۆ دەستەڵاتێكی ناوەندی لە بەغدا، ناتوانێت متمانە دروست بكات بۆ عیراقێكی بەهێز و سەقامگیر و پشتبەخۆ بەستوو كە پەیوندییەكی بەردەوامی هەبێت لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان. ململانێی هەرێمی و توندڕەوی توندوتیژییانە، كە هەردووكیان كاریگەریان لەسەر بەرژوەندی نیشتمیانی ئەمەریكا هەیە، زەمینەی لەباریان هەیە."

دیسانەوە، بابەتەكەی رۆژنامەی (هاوڵاتی) باس لەوە دەكات گوایە ڕاپۆرتی ڕەند دەڵێت وەبەرهێنان لە بواری نەوت لە ناوچە ناكۆكەكان دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەكان لە نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان.لە ڕاستیدا ڕابۆرتەكە دەڵیت لەگەڵ ئەوەی گرژییەكانی نێوان حكوومەتی ناوەندی  عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامن لەسەر"...ئەو پرسانەی پەیوەندیدارن بە فیدرالیزم، لەنێویاندا پرۆسەی مادەی ١٤٠، پرسی ناوچە ناكۆكەكان و كونترۆل بەسەر پەرەپێدانی كێڵگەكانی نەوت و غاز و داهاتەكان،... هەردوولا توانیویانە سوود وەربگرن لە دۆخی ئێستا، بەجۆرێك وای لێهاتووە كە رەنگە ئەم دوو پرسە هەرگیز چارەسەر نەكرێت. " (لاپەڕە ٣٠٥). لەكاتێكد ڕاپۆرتەكە دەڵێت "ئەگەری پێكدانان لە نێوان هێزەكانی ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگەدا هەیە – بە مەبەست یان بێ مەبەست بێت". نووسەرەكان لە ئەنجامدا دەڵێن تا ئێستا بەغدا و هەولێر بە جددی كاریان كردووە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ساتە سەختەكان. (لاپەڕەی ٣٠٦).

دەربارەی بەرهەم هێنانی نەوت، ڕاپۆرتی رەند  هۆشداری نادات لەدژی زیاد بوونی داهاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و زۆربوونی پرۆژەكانی نەوت لە ناوچە جێناكۆكەكاندا كە لە ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندایە وەك (هاوڵاتی) باسی لێوە دەكات.بەپێچەوانە، ڕاپۆرتی رەند دەڵێت: "گەورەترین  بەربەست بۆ بەرهەم هێنانی نەوتی كوردستان نەبوونی ژێرخانێكی سەربەخۆیە بۆ ئەوەی بتوانێ نەوتی خۆی هەناردە بكات. لە كاتێکدا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە هەناردەكردنی رێژەی كەمی نەوت كردووە لە ڕێی تانكەرەوە بۆ توركیا لە كۆتایی ٢٠١٢، هاوكات دەستیكرد بە دانوستاندن  دەربارەی دروستكردنی بۆرییەكی راستەوخۆ بۆ توركیا كە ئەمە رێگا دەدات بە هەناردنەی گەورە بێ ئەوەی پشت بەسترێت بە ژێرخانی حكومەتی ناوەندی." (لاپەرەی ٣٠٨).

هەروەها راپۆرتەكە دەڵێت: "پشخستنی سەركەوتوانەی كەرتی وزەی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە مایەی بە‌هێزكردنی دارایی هەولێر و بەشدار دەبێت لە پێشخستنی ئابووری هەرێم و پەیوەندیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لەگەل توركیای دراوسێ فراوان دەكات. دیسان پێگەی هەولێریش بەهێز دەكات لە رووی دانوستاندن لەگەڵ بەغدا دەربارەی زۆر بابەت وەك مەرجەكانیی یاسای نەوت و غاز و كۆنترۆلی ناوچە جێناكۆكەكان. كەواتە تا حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر داهات لە نەوت بەدەست بهێنێت و بتا بەڕێوەبردنی ژمارەیەك لە پرۆژەكانی نەوت لە ناوچە جێناكۆكەكان ژێر كۆنترۆلی خۆی، ئەوا ئەگەری گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر نەوت غاز كەمتر دەبێت." (لاپەرەی ٣٠٨). ئەم رستەی دوایی بەستراوە بە هەڵسەنگان كردنێكی پێشوو ئەویش "...هەرچەندە دانوستاندن بەردەوامە، دیارە هەردوولا (بەغدا و هەولێر) پێیان خۆشە بەردەوام بن بەبێ یاساییەكی وزە."(لاپەرە ٣٠٧)

سەبارەت بە كەركووك، راپۆرتی رەند ناڵێت نەوت هۆكاری سەرەكییە بۆ ناكۆكی دەربارەی كەركووك هەروەک (هاوڵاتی) دەڵێت.راپۆرتەكە بۆختەیەك دەدات دەربارەی ئەو ئاڵۆزیانەی كە هاوكاتن لەگەڵ چارەسەركردنی پرسی كركوك لەبەر بەرژەوەندییە ركابەرەكانی گروپە نەتەوایەتییە گەورەكانی شارەكە: توركمان، كورد و عەرەب. ڕاپۆرتەكە دەڵێت: "كەركووك سیمبولێكی تایبەتە بۆ كوردە ناشیۆنالیستەكان، سەرۆكی عیراق تاڵەبانی ناوی ناوە "ئورشەلیمی كورد" و سەرۆكی هەرێمی كوردستان بارزانی لە میانی ئامەژەدان بە قوربانی و مەینەتییەكانی كورد لە ژێر دەستی هەڵمەتی بەعەرەبكردنی لە لایەن سەدامەوە، كەركووك بە "رەمزی قوربانی گەلی كورد" وەسف كردووە. (لاپەرەی ١٤٩).

هەروەها: لەكاتێكدا كە ناسنامەی نەتەوەیی بابەتێكی هەستیارە لە  ململانێ لەسەر كەركووك، ناكۆكییەكە گرنییەكی تایبەتی وەرگرت لەبەر ئەو ملیۆنەها دۆلار بەها نەوت و گازەی لەژیر شارەكەدا هەیە و دەرئەنجانی ئەم سەروەتە بۆ ئۆتۆنۆمی كورد و توانای سیاسەتی عێراقی. ئەگەر كەركووك لە ژیر دەستهەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوایە ئەوا داهاتەكانی سەرچاوەكانی وزەی شارەكە بوژاندنەوەیەكی ئابووری بنەرەتی بەیدا دەكرد لە هەرێمی كوردستان و حكومەتەكەشی بەهێزتر دەكرد بۆ ئەوەی بەدوای ئەولەویاتی سیاسی و ئابووری خۆیدا بكەوتایە، لەوانە، بە ئەگەرێكی زۆرەوە، جیابوونەوە و سەربەخۆیی لە بەغدا. (لاپەرە 149).

 

لە كۆتاییدا: ناكۆكی سیاسی لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق  ململانێیە لە سەر هێز، سەرچاوە و بۆ كوردیش ناسنامەی نەتەوەیی. ناوچە جێناكۆكەكان هێلی مەترسیدارە چونكە هیچ چارەسەرییەك بۆ ئەم پرسە نییە كە دۆراندێكی بەرچاو لەخۆ نەكرێت، چ بۆ عەرەبی سوننە كە لەوێ دەژین، یان بۆ كورد كە بە بەشێكی جوگرافیای مێژوویی خۆیانی دەزانن، یان بۆ شیعەكان كە حكوومەتی عێراقیان بەدەستەوەیە كە ترسی هەیە تەنازولكردن بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە هۆی زیادكربوونی داواكارییەكان بۆ دروستكردنی ناوچەی خودموختاری بۆ ناوچەكانی دیكەی عێراقیش و دەرەنجام كەمكردنەوەی دەسەڵاتی حكوومەتی ناوەندی. لە ئەنجامدا كاتێك رابەرە سیاسییەكان دەیانەوێت بەرژەوندیەكانی لایەنە دەنگدەرەكانی خۆیان پێش بخەن، ئەوە نەك تەنها هەڕەشەی قەیرانێكی سیاسییە بەڵكو ئەگەری راستیش هەیە بۆ دروستكردنی توندوتیژی كە رەنگە ببێتە هۆی پێكدادانی سەربازی لە نێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هێزە ئەمنییەكانی كورد." (لاپەڕە 149).

هیوادارین كە ئەم وەڵامدانەوەیە ئامانجی بڵاوكراەكەمان و دەقەكانی نێو بڵاوكراوەكە ر‌وون بكاتەوە كە لە پەرتوكەكەمان باسمان كردووە.

 

چاڵز پ. رایز

هاوپێچ

لاپەرەی ١٤٩ لە راپۆرتەكە

لاپەرەی ٣٠٣-٣٠٨ لە راپۆرتەكە

هەواڵی پەیوەندیدار