لەئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناحیەی جەبارە زیاتر لە 20کەس بوونە قوربانی

جەبارە- تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە جەبارە چوار پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 15دیکەش برینداربوون.
سەباح برایەتی بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو بەھێزەکانی یەکەی 70پێشمەرگە تەقیەوە ، لە ئاکامدا چوار پێشمەرگە گیانیان لە دەست داو زیاتر لە 15دیکەش برینداربوون.
سەباح برایەتی گوتیشی: برایەتی کە خۆی لە ناو رووداوەکە دایە رونیشیکردەوە، دوای رووداوەکە ھێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی کفری کراون.




