ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی جلوبه‌رگی زستانه و خواردنی به‌یانیان به‌سه‌ر په‌ناخوازانی كه‌مپی عه‌ربه‌ت و قوشته‌په دابه‌ش كرد

له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانیدا به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌و خێزانانه‌ی روویان له كامپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێگه‌ی ئۆفێسی كه‌مپه‌كانیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك هاوكاری و یارمه‌تی خێزانه په‌ناخوازه‌كان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا جلوبه‌رگی زستانه‌و چه‌ندین جۆری خۆراكی به‌یانیانی به‌سه‌ر (400) خێزانی په‌ناخوازی كامپی عه‌ربه‌ت و 1680 زگورددا دابه‌شكرد، هاوكات له كامپی قوشته‌په 850 خێزان له وه‌رگرتنی خۆراكی مانگێك سوودمه‌ندبوون.
رۆژی 27/11 له هه‌ڵمه‌تێكدا له‌كامپی عه‌ربه‌ت له‌شاری سلێمانی، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی جلوبه‌رگی زستانه‌ی به‌سه‌ر 400خێزان و 1680 زگورددا دابه‌شكرد، جلوبه‌رگه‌كانیش بریتی بوون له قه‌مسه‌ڵه‌و جلی ئافره‌تان و رۆبه‌و قات تراكسۆت و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی دیكه، هاوكات خۆراكی به‌یانیانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا بریتی بوون له (مره‌با، تحین، هێلكه، دۆشاوی خورما، په‌نیر، راشی)، هاوكات به‌رده‌وامیشه له دابه‌شكردنی پێداویستی دیكه‌ی په‌ناخوازان، به‌پێی پێویستی په‌ناخوازانی كه‌مپه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه له كامپی قوشته‌په، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خۆراكی مانگانه‌ی به‌سه‌ر 850 خێزاندا دابه‌شكرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
