نێچیرڤان بارزانی ورەجەب تەیب ئەدرۆغان ئەمڕۆ چەندین گرێبەست ئیمزا دەكەن

ئەنقەرە-KDP.info/ لە چوارچێوەی سەردانی خۆی بۆ توركیا، بڕیارە كاتژمێر 12ی ئێوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی تشرینی دووەم، سەرۆك وەزیرانی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی تەلاری ئەنجومەنی وەزیرانی توركیا لە ئەنقەرەی پایتەخت بكات و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەدرۆغان كۆ ببێتەوە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سۆندەقیقەی توركی بڵاویكردەوە كە چاوەڕوان دەكرێ لە كۆبوونەوەی هاوبەشی هەر دوو سەرۆك وەزیرانی كوردستان و توركیادا چەندین گرێبەست لە بارەی هەناردە كردنی نەوتی كوردستان لە رێگای توركیاوە بۆ بازارە جیهانییەكان ئیمزا بكەن.




