٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەوڵەت باخچەلی: ئاكەپە بە ئەنقەست پەكی كۆمیسیۆنی دەستووری خستووە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ سەرۆكی پارتی نەتەوە پەرەستی توركیا ( مەهەپە) دەوڵەت باخچەلی رایگەیاند كە پارتی داد و گەشە پێدان ( ئاكەپە) بە ئەنقەست بەربەستی خستووەتە بەردەم كۆمیسیۆنی ئامادەكاری دەستووری نوێ توركیا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی رەسمی مەهەپە بڵاویكردەوە كە سەرۆكی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی لە میانی كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیادا رەخنەی ئاراستەی هەڵوێست و سیاسەتی ئاكەپە لە بەرامبەر كار و چالاكییەكانی كۆمیسیۆنی ئامادەكاری دەستووری نوێ توركیا كردووە و رایگەیاندووە كە ئاكەپە بۆ ئەوەی دەستوورێكی نوێ بە هاوبەشی ئامادە نەكرێ بە ئەنقەست بەربەستی خستووەتە بەردەم كۆمیسیۆن و پەكی كۆمیسیۆنی خستووە تا نەتەوانێ دەستوورێكی نوێ ئامادە بكات.

باخچەلی لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا رایگەیاندووە كە ئاكەپە نایەوێ لە توركیا دەستوورێكی مەدەنییانە هەبێ دەیەوێ نرخە نەتەوەییەكانی كۆماری توركیا لە ناوبەرێ و نرخی تایبەتی خۆی بخاتە شوێنی ئەو نرخانە بۆیە نایەوێ بە هاوبەشی دەستوورێكی نوێ ئامادە بكرێ چونكە ناتوانێ نرخەكانی خۆی بخاتە نێو ئەو دەستوورەوە بۆیە پەكی كۆمیسیۆنی خستووە تا بۆ خۆی بە تەنیا دەستوور ئامادە بكات و نرخەكانی خۆی بخاتە نێو ئەو دەستوورەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار