٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: ئاكەپە توركیا دابەش ناكات بەڵكو خزمەتی توركیا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ سەرۆكی پارتی داد و گەشە پێدان ( ئاكەپە) رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیادا رایگەیاند كە ئۆپۆزسیۆنی توركیا لە سیاسەت و لە خزمەت كردنی تێ ناگا بۆیە چەپ و راست رەخنە لە خزمەتەكانی ئاكەپە دەگرێ و ئەو خزمەتانە بەخیانەت كردن لە توركیا لە قەڵەم دەدا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئاكەپە بڵاویكردەوە كە سەرۆكی گشتی ئاكەپە و سەرۆكوەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندووە كە ئاكەپە ئەوەی دەیكا خزمەت كردنە بە توركیا و گەلی توركیا و ئاكەپە بە هیچ شێوەیەك هەوڵی بۆ لاواز كردنی پێگەی توركیا و پارچە كردنی وڵات نەداوە بەڵكو بە پێچەوانەوە هەوڵی بۆ خزمەت كردنی توركیا داوە بۆیە هیچ پارت و لایەنێك بۆ نییە كە رەخنە لە ئاكەپە بكات و ئاكەپە بە دابەشكار یا خیانەتكار لە قەڵەم بدات.

ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئاكەپە هەوڵ بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی توركیا و خاوێن كردنەوەی كۆمەڵگەی توركیا لەو فیتنە و فەسادییانە دەدا كە چەندین ساڵە لە لایەن هەر دوو پارتی جەهەپە و مەهەپەیەوە خراونەتە نێو كۆمەڵگەی توركیاوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار