٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حکوومەتی تورکیا: ئەوەی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان كردوومانە زیاتره‌ له‌ رێككه‌وتننامه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە – KDP.info /  توركیا  ئاشكرایكرد  ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان كردوویانه‌، زیاتره‌ له‌ رێككه‌وتننامه‌، بڕیارنامه‌یه‌كی زۆر گرنگه‌ و زه‌مینه‌ خۆش ده‌كا بۆ ئیمزاكردنی چه‌ندین په‌یمانی دیكه‌ و هاوکات له‌و گرێبه‌ستانه‌ ره‌چاوی‌ نیگه‌رانیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق کراوە. تانه‌ر یه‌ڵدز  وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بڕیارنامه‌یان ئیمزا كردووه‌ له‌ باره‌ی هاورده‌كردنی نه‌وت بۆ توركیا و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم كردوویانه‌، زیاتره‌ له‌ رێككه‌وتننامه‌، به‌ڵكو بڕیارنامه‌یه‌كی زۆر گرنگه‌و زه‌مینه‌ خۆش ده‌كا بۆ ئیمزاكردنی چه‌ندین په‌یمانی دیكه‌. تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌ی گوتیشی‌: كۆمپانیاكانی دۆزینه‌وه‌ و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غاز، ده‌توانن له‌و بواره‌دا ده‌ست به‌ دانوستان بكه‌ن، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه‌ ئیمزا ده‌كرێن دابینكردنی پێداویستی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌. وەک ئاژانسی ئانادۆڵ بلاویکردۆتەوە . تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌ی تورکیاله‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ له‌ سه‌ر هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد: نیگه‌رانیی حكوومه‌تی فیدراڵ له‌ باره‌ی رێژه‌ی هه‌ناره‌ده‌ كردنی نه‌وت و چۆنێتی ده‌ستنیشانكردنی نرخی ئه‌و نه‌وته‌یه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌كو توركیا ره‌چاوی ئه‌و دوو تێبینییه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ین.

هەواڵی پەیوەندیدار