یه‌كه‌م كاروانی په‌رتووكی پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی وڵاتی سوریا گه‌یشته‌هه‌رێمی كوردستان

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌بوونی په‌رتووك و گونجاو له‌گه‌ڵ پڕۆگرامی خوێندنی وڵاتی سوریا ، ئه‌مڕۆ2013/11/26 یه‌كه‌م كاروانی په‌رتووكی پرۆگرامه‌كانی خوێندنی وڵاتی سوریا گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان ، تیدا 242, 145 سه‌د و چل و پێنج هه‌زار و دووسه‌دو چل په‌رتووكی هه‌رسێ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی و خوێندنی خێرا كه‌گشت بابه‌ته‌كانی له‌خۆگرتووه، له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی تایبه‌تی(ائتلاف الوطنی السوری) پێداچۆته‌وه‌و له‌ولاتی توركیاشچاپكراوه‌به‌م نزیكانه دابه‌شی ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه‌قوتابیانی په‌نابه‌ری سووریای تێدایه ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه‌له‌هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 892 ,21 قوتابی سووری ده‌خوێنن، له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان (8) قوتابخانه له‌كه‌مپه‌كاندا كراونه‌ته‌وه‌و له‌ناو شاره‌كانیش ئه‌و قوتابیانه‌دابه‌شكراون به‌سه‌ر 79 قوتابخانه‌له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی یونسێف سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانیانبۆ دابین كراوه.




