له هه‌ولێر ئیتاڵیا ناوه‌ندی تۆڕی ته‌ندروستی داده‌مه‌زرێنێ

ئیتاڵیا ناوه‌ندی تۆڕی ته‌ندروستی له هه‌ولێر داده‌مه‌زرێنێ و له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بودجه‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 15/7/2012 له راگه‌یانراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه دانه‌یه‌كی بۆ(رووداو) نێردراوه، هاتووه "یاداشتێكی لێگكه‌یشتنی سه‌ره‌تایی له نێوان د.عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی و د.ئیلیا گاردی سه‌رۆكی كۆمیته‌ی رێكخراوی ( Manatena Onlus)ی ئیتاڵی ئیمزا كرا بۆ دروستكردنی ناوه‌ندی تۆڕی ته‌ندروستی".
ئیمزاكردنی ئه‌و یاداشتی لێكگه‌یشتنه كه له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له سه‌نته‌ره‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كه له ئه‌ستۆده‌گرن كه خۆی له بواری راهێنان و په‌ره‌پێدان و توێژینه‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه.
ناوه‌ندی تۆڕی ته‌ندروستی (Network Health Center) كه له شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێت له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بودجه‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و پارێزگای هه‌ولێریش زه‌وی بۆ ته‌رخان ده‌كات.
كۆمیته‌ی رێكخراوی ( مانتینا)ی ئیتاڵی رێكخراوێكی ناحكومی قازانج نه‌ویستی ئیتاڵیه، كار ده‌كات له پێناو گرنگیدان و دابینكردنی مافی منداڵان.




