٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری کەرکووک داوای گەڕانەوەی‌ كفریی‌‌ و كەلارو چەمچەماڵ بۆ سەر پارێزگاکە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک–/KDP.info   پارێزگاری‌ كەركووك نەجمەدین كەریم داوای‌ گەڕاندنەوەی‌ قەزاكانی كفری ‌‌و كەلارو چەمچەماڵ دەكات بۆ سەر ئیدارەی پارێزگای كەركوك و هاوکات پشتیوانی لە داواکاری  گەڕانەوەی قەزای  دوخورماتوو دەکات. بەپێی راگەیەنراوێكی‌ نووسینگەی‌ پارێزگار کە وێنەیەکی دەست کەوتووە  پارێزگاری کەرکووک ئەو داوایەی لەكۆبونەوەی‌ خولی‌ فەرمانگە خزمەتگوزاریەكاندا  خستۆتەروو كە دوێنی دووشەممە بەڕێوەچوو تیایدا چەند داواكاریەكی ئارساتەی وەزارەتەكانی پەیوەندیدار بە حكوومەتی عیراق كرد. بەپێی راگەیەنراوەکەی نووسینگەی‌ پارێزگار نەجمەدین كەریم لە دواکارییەکەیدا بۆ وەزارەتەكانی پەیوەندیداری حكوومەتی عێراق  داوای ئەوەشی کردووە: کە كارمەندانی‌ گرێبەستی‌ پترۆدۆلار دابمەزرێنن و هاوکات بەشێوەیەكی رەسمی پشتیوانی لەبڕیاری‌ ئەنجوومەنی‌ قەزای‌ دوز كردووە بۆ گەڕانەوەی‌ قەزاكە بۆ سەر پارێزگای كەركوك. شایەنی باسە : ئەنجومەنی قەزای دوزخورماتوو 11/24 بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا قەزاكەیان بگەڕێنرێتەوە سەر پارێزگای كەركوك.

 

هەواڵی پەیوەندیدار