مینحەیەکی 400 ھەزار دیناری بۆ زیاتر لە 283 بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی دەبڕدرێتەوە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا کە مینحەیەکی مانگانهبدرێتە 283بەرکەوتووی دیکەی چەکی کیمیاوی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان.
فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:پێشتر مینحەیەکی مانگانەی 400ھەزار دیناری بۆ 254بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی براواتەوە ولەئێستاشدا بۆ283بەرکەوتووی دیکەی چەکی کیمیاوی براوەتەوەوئەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت.
فوئاد عوسمان گوتیشی: ئەمانە پێشتر پشکنینیان لەلایەک وەزارەتی تەندروستی و شەھیدان بۆ کراوە و پلەی بەرکوتووی چەکی کیمیاویان بۆ دەستنیشانکراوەو بەبڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان 400ھەزار دینار مانگانە دەدرێت بەھەر بەرکەوتوویەک بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەیان و بژێوی ژیانیان.
عوسمان راشیگەیاند: ئەم بەرکەوتووانەی کە مینحەی مانگانەیان بۆ بڕاوەتەوە لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستانن ، بۆ نمونە بالیسان وھەڵهبجە وبادینان .
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رونیشیکردەوە، ژمارەیەکی دیکەش ئێستا ھەن و پشکنینیان بۆ دەکرێت و ھەرکاتێ پشکنینیان بۆ کرا بەنوسراوی فەرمی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەن ، بۆئەوەی رەزامەندی لەسەر دەربرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا ئامارێکی فەرمیان لەبەردەست دانیە ژمارەیان چەندە، بەڵام ئەوان بەگوێرەی ئەوەی چەند کەس داواکاری پێشکەش دهکەن لیستی ناوەکان ئامادەدکەن و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەن.




