٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمەریکا دەخوازێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی واشنتن بکات

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا – KDP.info /  لە مانگی داھاتوو مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند سەرکردەیەکی عێراقی داوەتنامەی سەردانیکردنی ئەمریکایان بەدەست دەگات . محەمەد خالیدی، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق و کەسی نزیک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، به‌ ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵى راگەیاند: مانگی داھاتوو داوەتنامە دەگات بە ھەر یەکە لە مەسعود بارزانی سەرۆکی  ھەرێمی کوردستان، ئوسامە نوجێفی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ، ئەیاد عەلاوی سەرۆکی لیستی عێراقیە لەلایەن کۆشکی سپییەوە تا سەردانی ئەمریکا بکەن. بانگھێشتکردنی  سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەشێک لەسەرکردەکانی عێراق بۆ ئەمریکا پاش سەردانەکەی 28ی تشرینی یەکەمی رابردووی نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دێت کە کڕینی چەک ھۆکاری سەرەکیی سەردانەکەبوو. خالیدی، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق روونیکردەوە سەردانی بارزانی و نوجێفی و عەلاوی بۆ ئەمریکا، لە یەککاتدا نابێت. بەگووتەی خالیدی  پرسە نێوخۆییەکانی عێراق، لەوانە پرسی تێکچوونی رەوشی ئاسایشی وڵات. کێشەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و ھەرێم، پەراوێزخستنی پێکھاتەیەکی دیاریکراو، پرسی ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق، ھەروەھا پرسی سوریا و دوایین گۆڕانکاریی لەو وڵاتە، ھەروەھا پەیوەندیی نێوان عێراق و ئەمریکا و رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان ھەردوو وڵات، دەخرێنە بەرباس و لێکۆلینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار