ئێران: لە 34 رۆژی رابردوودا 79 كهس لەسێدارە دراون و لە نێویاندا 17 کەسیان کوردە

ورمێ – KDP.info/ حوکمی لەسێدارە دانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێی رۆژههڵاتی كوردستان، پاش 5ساڵ راگیران لە زیندانی ناوەندیی رەشت لە پارێزگای گهیلان، جێبەجێ کرا. ئاژانسی هەواڵی کوردپا، بڵاویكردهوه رۆژی شەممەی رابردو هاوڵاتیەک بەناوی مەسعود حەسەنپور خەڵکی گوندی گردە بلیجی سەربە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ لە زیندانی ناوەندیی شاری رەشت لەسێدارە درا. ئاماژهبهوهكراوه مەسعود حەسەنپور خێزاندار بوە تا کاتی بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری لەسێدارەدانی ناوبراو نەزانراوە. هەروەها رۆژی پێنجشەممەی رابردوصش زیندانییەکی دیکەی کوردی خەڵکی گوندی "زێوە ی سەربە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بەناوی عەزیزی عەتایی لە زیندانی ناوەندیی شاری یەزد لەسێدارە درا. بەپێی ئامارێكی ئهو ئاژانسه لە 34 رۆژی رابردودا، 79 كهس لەزیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە لەکۆی ئەو رێژەیە 17 کەسیان هاوڵاتییانی کورد بوون.




