٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەپۆڵێکی دیکەی باران بارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بە KDP.info/ بەرێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، پێشبینی دەکرێت لەمڕۆوە شەپۆڵێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و تاوەکو سەره‌تای ھەفتەی داھاتووش بەردەوام بێت.

فازل ئیبراھیم بەرێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: لەمڕۆوە ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک کە لەدەریای سپیەوە روو لەھەرێمی کوردستان دەکات ، بەھۆی کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە شەپۆڵێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

فازل ئیبراھیم گوتیشی:ئەم شەپۆڵە باران بارینە زۆر بەھێز نابێت، بەڵام تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت تاوەکو رۆژی شەممەش بەردەوام بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار