٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و لایەنە نێودەوڵەتیەكانی تر لە هەوڵی دارشتنی ستراتیژیەتێكی گونجاو دایە بۆ هاوكاریكردنی پەنابەرانی رۆژئاوا لە هەرێمی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی د.دیندار زێباری جێگری بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە بۆ كاروباری رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی و ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتەكانی ناوخۆو كاروباری كۆمەڵایەتی و پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وهەر سێ پارێزگاكانی هەرێم و یونامی و نوێنەرانی نزیكەی چل ئاژانس و رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی و ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی" لە هەرێمی كوردستان، كۆنفرانسێك سەبارەت بەدانانی ستراتیژیەتێك بەمەبەستی زیاتر هاوكاریكردن و یارمەتیدانی پەنابەرانی رۆژئاوا لە هەرێمی كوردستان لە هەولێر ساز كرا.

 لە سەرتایی كۆنفرانسەكەدا د.دیندار زێباری جێگری بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە وتەیەكی پێش كەشی كرد و تێدا باس لەوی كرد كە كۆمەڵگای نێودەولەتی و لایەنە پەیوەندارەكان وەك پێویست بە هانای دام و دەزگاكانی هەرێم نەهاتوونە، بەتایبەتی لە رووی ئەوەی كە حكومەتی هەرێم ئەزموونێكی ئەوتۆی نەبووە بتوانێ خزمەتگوزاری پیوست پێشكەش بەم ژمارە زۆرە لە پەنابەران بكات كە ژمارەیان زیاترە لە 250 هەزار.

 زێباری ئەوەشی خستەروو كە بە پێی ئامارەكانی یوئێن و لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەوانەیە ئەم رێژەیە بەرز ببێتەوەو تا كۆتایی ساڵی داهاتوو بگاتە نزیكەی 500 هەزار كەس ئەگەر رەوشی سوریا بەم شێوەیە بەردەوام بێت .

جێگری بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە گوتی: ئەم رێژە زۆرەی پەنابەران و نەبوونی هاوكاری نێودەوڵەتی وەكو پێویست وای كردووە كە لە رووی ئیداری و كارگێریەوە قۆرسایەك بكەوێتە سەر دام ودەزگاكانی هەرێم،لەگەڵ ئەمەشدا هەبوونی ئەم رێژە لە پەنابەرەكان كاریگەری راستەو خۆ هەبووە لەسەر رەوشی ئابووری و بازار لە هەرێمی كوردستان.

لە كۆتایی دا د.دیندار زێباری داوا لە لایەنە نێودەوڵەتیەكانی كرد هاوكاریەكی جددی حكومەتی هەرێم بكەن بۆ بەهێزكردنی توانای بەرێوەبردنی كەمپەكان، وگوتی: جگە لەوەش داوادەكەین لە كۆمەڵگا نێودەولەتی بەرێگای ئاژانسەكانی یوئێن و رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی هاوكاری ماددی زیاتر تەرخان بكەن و پێشكە كەش بە پەنابەرانی رۆژئاوا لە هەرێم بكەن تائەو كاتەی چارەسەری سیاسی بۆ رەوشی سوریا بگات بە ئەنجام و ئاوارەكان بتوانن دوور لە توندوتیژی بگەرینەوە بۆ وڵاتەكەیان.

 پاشان دیالۆكەكێكی كراوەو گۆڕینەوەی بیرورا لە نێوان ئامادەبووان دەستپێكرد و نوێنەرانی یوئێن و رێكخراوەو ئاژانسەكانی نێودەوڵەتی چەندین راو تێبینیان خستەروو وئاماژە بە رۆڵ و هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد لە بواری پێشوازیكردن و هاوكاریكردنی پەنابەرانی كە بەشێوەیەكی زۆر باشتربوو لە وڵاتانی ناوچەكە.

لەلایەن خۆیانە نێردەی یوئێن لە عیراق یونامی و یوئێن و ئێچ سی ئار و یونسێف و یون دی پی و یون هەبیتات و یونسكۆ و یونیدۆ و چەند ئاژانسێكی تری یوئێن پێكەوە لەگەڵ نوێنەرانی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان وەكو خاچی سووری نێودەوڵەتی و ژمارەیەكی دیكە هەروەها چەند رێكخراوێكی ئەكتیڤی لۆكاڵی وەكو دەزگای خێرخوازی بارزانی و ژمارەیەكی تر "جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە پێویستە حكومەتی هەرێم بەرنامە رێژیەكی رێك وپێك و پلانێكی تایبەتی هەبێت بۆ باشتركردنی بەرێوبردنی رەوشی پەنابەرانی رۆژئاوا و پێكەە لەگەڵ حكومەتی هەرێم هاواربون كە پێویستە لەسەر ئاستی دام ودەزگاكانی هەرێم میكانیزمێكی گونجاو هەبێت بۆ دارشتنی هەماهەنگی لە نێوان لایەنەكان هەروەها دارشتنی سیاسەت و ستراتیژیەتێكی پێویست بۆ چونیەتی سەرەدەریكردن لەگەڵ پەنابەرانی سوریا كە بەو رێژە بەرزە لە هەرێمن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار