بەهۆی زنجیرەیەك تەقینەوە لە عێراق دەیان كەس بوونە قوربانی

بهغدا – KDP.info/ تەقینەوەی دوو بۆمب لە شاری بەغدا زیاتر لە 60 كەسی كردە قوربانی كە قاوەخانەیەكیان كردبووە ئامانج .
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە سەر زاری پۆلیس و سەرچاوە پزیشكە عێراقییەكان بڵاویكردۆتەوە كە لە ئەنجامی 2 تەقینەوە كە لە رێگەی بۆمبەوە ئەنجام درابوون، 21 كەس كوژران و 28ی دیكەش برینداربوون.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو كە تەقینەوەكان لە دەرەوەی قاوەخانەیەك بوون لە ناوچەی گەرەكی سەدری شیعەنشین لە رۆژهەڵاتی بەغدا.
لەلایەكی دیكەوە ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراو لە گەرەكی حەڤدەی تەموز لە شاری موسل تەقیەوە و بەو هۆیەوەش 6 هاوولاتی كوژران و 18ی دیكەش برینداربوون.
لەلایەكی دیكەشەوە ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراو لە لایەن كەسێكی خۆكوژەوە لە خالی پشكنینی بەنداوی موسل تەقێندرایەوە و بەو هۆیەوەش 2 پێشمەرگە و سەربازێكی عێراقی بریندار بوون.
بەهۆی زنجیرەیەك تەقینەوە لە عێراق دەیان كەس بوونە قوربانی
عێراق – KDP.info/ تەقینەوەی دوو بۆمب لە شاری بەغدا زیاتر لە 60 كەسی كردە قوربانی كە قاوەخانەیەكیان كردبووە ئامانج .