جەمیل چیچەك سەرۆكی پەرلەمانی توركیا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا

بەغدا – KDP.info/ بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و عێراق جەمیل چیچەك سەرۆكی پەرلەمانی توركیا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و سەردانەكەشی چەند رۆژێك دەخایەنێت .
دوای گەیشتنی چیچەك و شاندی یاوەری لەلایەن قوسەی سوهەیل جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازیلێكرا .
بڕیاریشە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا چاوی بە ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بكەوێت، دوای تاوتۆی كردنی پەیوەندییەكان و ئالوگۆركردنی شارەزایی لە كاری پەرلەمانی بڕیارە نوجەیفی و چیچەك كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز بكەن . بڕیاریشە لەو سەردانەیدا جەمیل چیچاك سەرۆكی پەرلەمانی توركیا چاوی بە نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق و گەورەبەرپرسانی عێراق بكەوێت .




