موحسین سەعدون: لیستی جیا بۆ کوتلە کوردییەکان باشتره

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەگەر کوتلە کوردییەکان بە لیستی جیا بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بکەن، ئەنجامی باشتر بەدەست دێنن، بە تایبەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان.
موحسین سەعدون جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بە kdp.infoراگەیاند: تاوەکو ئێسته ھیچ بڕیارێک نەدراوە کوتلە کوردییەکان چۆن بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بکەن، چونکە تانە لە یاسای ھەڵبژاردن دراوە و تاوەکو ئێسته پەسەندنەکراوە ، بۆیە ھەرکاتێک پەسەندکرا ئەو کات سەرکردایەتی کوتلەکان بڕیاری لەمبارەوە دەدەن.
موحسین سەعدون گوتیشی: بەرای من کوتلە کوردییەکان بە لیستی جیا بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان بکەن، باشترە لە بەرئەوەی شێوازی ھەڵبژاردن لەم یاسایەدا پێی دەگوترێت سانتلیگۆ کە زیاتر ھاوکاری لە کوتلە مام ناوەندییهکان دەکات، نەک کوتلە گەورەکان و ئەنجامەکانیشی باشتر دەبێت لە ھەڵبژاردن ، بۆیە ئەگەر بەلیستی جیا بەشدار بین قازانجی زیاترە .
جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان کە لەسەر پشکی پارتییە راشیگەیاند: بۆ ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان باشترە بەلیستێکی جیا بەشدار لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەین، چونکە ئەنجامێکی باش بەدەست دێنین، دواتریش دەتوانین ھاوپەیمانیەتی لە گەڵ کوتلەکانی دیکە دروست بکەین.
بڕیارە 30/4/2014ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت.




