نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كرد

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 15ى ته‌مموزی 2012، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نووسینگه‌ی خۆی له هه‌ولێر، پێشوازی له پۆڵ ستیفن كونسولی گشتیی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا كه فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆكی حكوومه‌ت پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكای له هه‌ولێر كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له پۆسته تازه‌كه‌یدا بۆ خواست.
لای خۆیه‌وه كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵیی خۆی به ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ده‌ربڕی و سوپاسی ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌یشی كرد كه له هه‌رێمى كوردستان لێی كراوه. له وته‌یه‌كیشدا ڕایگه‌یاند ئه‌و ئاشنای مێژووی گه‌لی كوردستان و ئه‌و كاره‌ساتانه‌یه كه به‌سه‌ریدا هاتووه و حكوومه‌ت و گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ڕێزیان بۆ خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كورد هه‌یه، ئاماده‌یی خۆیشی بۆ پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا تیشكى سه‌ر چالاكییه‌كانی كونسولگه‌ریی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ییدا و ڕایگه‌یاند كه كونسولگه‌ریی گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ له هه‌ولێر ڤیزای ئه‌مه‌ریكا بداته هاووڵاتیان و له به‌رنامه‌ی تواناسازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشدا ده‌رفه‌ت بۆ قوتابیانی كورد بڕه‌خسێنن تا له زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا بخوێنن.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كونسولی ئه‌مه‌ریكای هان دا كه له كار و پڕۆژه‌كانیاندا له هه‌رێمی كوردستان سوود له تواناكانی قوتابیانی ده‌رچووی زانكۆكانی كوردستان وه‌ربگرن و ده‌رفه‌تی كاریان بۆ بڕه‌خسێنن.
قه‌یرانی سیاسیی ئێستای عێڕاق به‌شێكی دیكه‌ی دیداری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر بوو كه به تێروته‌سه‌لى باسى لێ كرا و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له سه‌ر هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له ده‌سه‌ڵات و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له سه‌ر بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان و پابه‌ندیی به عێڕاقێكی دیمو‌كراتى فیدڕاله‌وه كرده‌وه.




