کۆمەڵەی قوربانیان کیمیابارانکردنی ھەڵهبجە داوادەکات دۆسیەی برینداران بدرێتە وەزارەتی تەندروستی
__2013_03_16_h18m20s33__GH.jpg)
ھەڵهبجە- تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵهبجەی شەھید دەڵێت: داوامانکردووە دۆسیەی بریندارانی کیمیابارانکردنی ھەڵهبجەی شەھید بدرێتە وەزارەتی تەندروستی لە کاتێکدا ئێسته لەدەست وەزارەتی شەھید و ئەنفالکراوەکان دایە.
لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵهبجەی شەھیدبە kdp.infoراگەیاند: ئێسته نزیکەی 700برینداری چەکی کیمیاوی لە ھەڵهبجەی شەھید ھەیە، کە 250بریندار بە بەردەوامی رەوانەی ئێران دەکرێن بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.
لوقمان عەبدولقادر گوتیشی: تەنیا ئهمساڵ بە ھۆی سەختی برینەکانیان سێ بریندار گیانیان لەدەستداوە.
عەبدولقادر راشیگەیاند: دۆسیەی ئەو بریندارانە لە دەست وەزارەتی شەھید وئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، بەڵام ئێمە داوامانکردووە کە ئەو دۆسیەیه بدرێتە وەزارەتی تەندروستی، لە بەرئەوەی ئەم دۆسیەیه پەیوەندی بەوان ھەیە، بۆ ئەوەی خۆیان چاودێری باری تەندروستیان بکەن و ھەروەھا بۆ دەرەوەش سەرپەرشتیان بکەن.




