حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پشتگیرى و ئاسانکارى بۆ که‌رتى پیشه‌سازى ده‌کات

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15ى ته‌ممووزى 2012 به سه‌رۆکایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى ئابوورى و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت و جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى ئابوورى، له ته‌لارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، کۆبوونه‌وه‌یه‌کى هاوبه‌شى نێوان ئه‌نجوومه‌نى ئابوورى و کارساز و وه‌به‌رهێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ساز کرا.
له سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى گرنگى که‌رتى تایبه‌ت له بنیاتنانى ژێرخان و پێشکه‌وتن و بووژانه‌وه‌ى وڵاتان دا و ڕایگه‌یاند: "داینه‌مۆى سه‌رکه‌وتنى هه‌ر حکوومه‌تێک که‌رتى تایبه‌ته". هه‌روه‌ها هاوکاریى که‌رتى تایبه‌تى بۆ حکوومه‌ت له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى وڵات‌دا به به‌رپرسیاریه‌تیى که‌رتى تایبه‌ت له قه‌ڵه‌م دا و گوتى: "که‌رتى تایبه‌ت ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ى له سه‌ره که بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى وڵات هاوکاریى حکوومه‌ت بکات".
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتى کرده‌وه که سیاسه‌تى ئێستاى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هاندان و گرنگیدانه به وه‌به‌رهێنان له بواره‌کانى پیشه‌سازى و کشتوکاڵ و گه‌شتیاریدا. ڕوونیشى کرده‌وه که کۆمه‌ڵێک کێشه و گرفت له‌به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران له‌م بوارانه‌دا هه‌ن و ده‌بێ ئه‌م کێشه و گرفتانه لابه‌رین و حکوومه‌ت و که‌رتى تایبه‌ت پێکه‌وه بۆ خۆشگوزه‌رانى و ئاوه‌دانیى هه‌رێمى کوردستان کار بکه‌ن.
لاى خۆیه‌وه عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت و جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى ئابووریش تیشکى خسته سه‌ر گرنگیى پێکه‌وه‌کارکردنى حکوومه‌ت و که‌رتى تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێکردنى ستراتیژى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و گوتى: ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه که چۆن ستژاتیژیه‌تى حکوومه‌تى هه‌رێم بۆ بنیاتنانى ژێرخانى وڵات له هه‌رسێ بوارى پیشه‌سازى و کشتوکاڵ و گه‌شتیاریدا بخه‌ینه بوارى کار و جێبه‌جێکردنه‌وه و حکوومه‌ت چۆن ده‌توانێ له‌مباره‌یه‌وه پشتگیرى و ئاسانکارى بکات؟.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، ڕاپۆرتێکى هاوبه‌شى ئه‌نجوومه‌نى ئابوورى و ژووره‌کانى بازرگانیى هه‌رێمى کوردستان خرایه ڕوو که تیایدا هه‌موو ئه‌و کێشه و گرفتانه‌ى ڕووبه‌ڕووى که‌رتى تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنان ده‌بنه‌وه له ڕووى یاسایى و ڕۆتینى ڕێکاره کارگێڕییه‌کان ده‌ستنیشان کرا بوون و پێشنیارى چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌رکردنیان دیارى کرابوو.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار درا لیژنه‌یه‌ک بۆ چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌رکردنى کێشه یاساییه‌کانى پڕۆژه‌کانى بوارى پیشه‌سازى و کشتوکاڵ و گه‌شتیارى پێک بهێنرێت و ڕه‌شنووسى پرۆژه یاسایه‌ک ئاماده بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى بدرێته په‌رله‌مان. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌ت و سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى ئابوورى جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که "ده‌بێ وه‌به‌رهێن له ڕووى یاساییه‌وه دڵنیا بێت و یاسایه‌ک هه‌بێت که جێى باوه‌ڕى کارساز و وه‌به‌رهێنه‌ران بێـت".
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌روه‌ها بڕیار درا زه‌وى بۆ ئه‌و پڕۆژانه دابین بکرێت که ڕه‌زامه‌ندییان له سه‌ر دراوه و په‌له‌ش له دامه‌زراندنى ناوچه پیشه‌سازییه‌کان له پارێزگاکانى هه‌رێم بکرێت، هه‌روه‌ها ڕێگه‌چاره‌یه‌کیش بۆ نه‌هێشتنى ڕۆتین بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕاییکردنى مامه‌ڵه کارگێڕییه‌کان ئاسانتر ببێت و پڕۆژه‌کانى ئه‌م بوارانه زووتر بکه‌ونه وارى جێبه‌جێکردنه‌وه.




