٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کردنه‌وه‌ی دەروازەی سنور له‌ هه‌کاری، بەرهەمێكی گرنگی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانه‌ بۆ دیاربەكر

سەرچاوە: KDP.info

هەكاری- KDP.info/  دوای ئەوەی كە سەرۆكوەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی دیداری خۆی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیاربەكر ئاماژەی بە كردنەوەی دوو دەروازەی دیكەی سنوری لە ناوچەی هەكاریدا كرد، دانیشتوانی ئەو ناوچەیەش خۆشحاڵی خۆیانیان لەو بارەیەوە دەربڕی و رۆژی دووشەممە بە دهۆڵ و زۆڕنایەوە سەردانی ئەو ناوچەیەیان كرد كە بڕیارە دەروازەكانی سنور تێیادا بكرێنەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی یۆكسەكئۆڤا خەبەر بڵاویكردەوە كە رۆژی دووشەممە دانیشتوانی گوندەكانی ناوچە سنورییەكانی هەكاری لە گوندی ئوزوملو كۆبوونەوە و بە رێوەڕەسمێكی جەماوەری و بە لێدانی دهۆڵ و زۆڕنایەوە سەردانی ئەو شوێنەیان كرد كە بڕیارە تێیدا دوو دەروازەی دیكەی سنوری لە نێوان توركیا و هەرێمی كوردستاندا بكرێنەوە.

لە كاتی گەیشتنی ئاپۆڕای جەماوەر بۆ شوێنی مەبەست، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكرا و لەو كۆنگرەیەدا سەروەت تاش لە سەر ناوی ئاپۆڕای جەماوەر رایگەیاند كە كردنەوەی ئەو دوو دەروازە سنورییە بەرهەمێكی گرنگی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ دیاربەكرە.

سەروەت تاش هەروەها رایگەیاند كە كردنەوەی ئەو دوو دەروازەیە سەرەڕای ئەوەی كە دەبێتە هۆكاری بووژاندنەوەی ئابووری و باری گوزەرانی دانیشتوانی ناوچەكە و پێشی گرتن لە كوشتنی كاسبار و قاچاخچییەكانی سەر سنوور، هاوكات دەبێتە هۆكاری بەهێزتر بوونی پەیوەندیی لە نێوان كوردانی باكوور و باشوور بۆیە ئەو هەنگاوە هەنگاوێكی زۆر گرنگە و خەڵكی ناوچەكە چاوەڕوانی ئەوەیە كە بە پەلە ئەو دوو دەروازەیە بكرێنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار