٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەعید نوورسی، بە هۆی پشتگیریی لە شۆڕشی شێخ سەعید راگوازراوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/  دوای تێپەڕبوونی ساڵانێكی درێژ لە سەر راگواستنەوەی زانای ئاینی كورد سەعید نوورسی و شاردنەوەی گۆڕی لە گەلی كورد، دەركەوت كە سەعید نوورسی بە بڕیارێكی تایبەتی مستەفا كەمال راگوازراوەتەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە هەر چەند ساڵانێكی درێژ لە سەر كۆچباربوونی زانای ئاینی كورد سەعید نوورسی تێپەڕ دەبێ بەڵام هێشتاكە هۆكاری راگواستنەوە و شوێنی بەخاك سپاردنی لە گەلی كورد دەشاردرێتەوە.

دوای لێكۆڵینەوەیەكی بەرفراوان لە ئەرشیڤی كۆماری توركیا چەندین بەڵگە بە دەست كەوتوونە كە دەسەلمێنن هۆكاری راگواستنەوەی سەعید نوورسی پشتگیری كردنی ناوبراو لە شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران بووە.

بە پێی ئەو بەڵگانە دوای ئەوەی كە بۆ دامەزرێنەری كۆماری توركیا مستەفا كەمال ئاتاتورك روون دەبێتەوە كە سەعید نوورسی پشتگیری لە شۆڕشی شێخ سەعید دەكات بە فەرمانێكی كۆماری بڕیاری راگواستنەوەی سەعید نوورسی بۆ شوێنێكی دوورە دەست و نادریار دەكردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار