هاشم هاشمی: سەردانەکهی بارزانی سەرەتای دەستپێكردنی قۆناغێكی گرنگی مێژووییە لە نێوان تورک و کورد

دیاربەكر-KDP.info/هاشم هاشمی لە بارەی سەردانی سەرۆكی كوردستان مەسعود بارزانی بۆ دیاربەكر و دیداری لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغاندا رایگەیاند كە ئەو سەردانە سەرەتای قۆناغێكی گرنگی مێژووییە لە نێوان كورد و توركدا.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكەخەبەر بڵاویكردەوە كە سەرۆكی شارەوانی پێشووی شاری جزیرە و پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی توركیا هاشم هاشمی لە بارەی سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ دیاربەكر رایگەیاندووە كە ئەو سەردانە سەرەتای دەستپێكردنی قۆناغێكی گرنگی مێژووییە لە نێوان توركیا و كوردستاندا و یەكەمین هەنگاوی هاوپەیمانیەتییەكی مێژوویی لە نێوان هەر دوولا دایە.
هاشمی ئاماژەی بەوە كردووە كە سەردانەكەی بارزانی بۆ توركیا نیشانەی نەمانی ترسی توركیا لە كورد و ناسنامەی كوردییە و دوای ئەو سەردانە هەر دوولا زۆر بە باشی لە یەكتر تێگەیشتن، بۆیە ئەو سەردانە بووەتە هەنگاوی یەكەمی سازدانی هاوپەیمانیەتییەكی گرنگی مێژوویی لە نێوان كورد و توركدا و بەو هاوپەیمانیەتییە هەر دوولا دەتوانن لە ناوچەكی رۆلێكی یەكجار گرنگ لە بواری سیاسی و ئابوورییەوە بگێڕن.




