سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا كۆ بوونه‌وه

هەولێر - تایبەت بە KDP.info/نیوه‌ڕۆى دووشه‌ممه 25ى نۆڤه‌مبه‌رى 2013، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی له سه‌ڵاحه‌ددین پێشوازی له ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا كرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی سیاسیی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ كراوه و ڕا و بۆچوونیان ئاڵوگۆڕ كردووه .
دواى نیوەڕۆش نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان لە هه‌ولێر لەگەڵ ڕێکخەری گشتیی بزوونتەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا کۆ بووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باسی پێکهێنانی حكوومەتیان کردووە، بەڵام وردەکاریی پۆستەکان بۆ لیژنەکانی دانوستانکاری لایەنەکان بەجێ هێڵراوە.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هه‌رێمی کوردستان دکتۆر فوئاد حوسێن، بە میدیاکانی ڕاگەیاند کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی هه‌ریمی کوردستان و ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئه‌رێنى بووە، بەڵام وردەکاریی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا نەکردووە.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم دەڵێت "کۆمەڵێک تەوەر خراونەتە بەر باس، بە تایبەت پەیوەندیی نێوان پارتی و گۆڕان، هه‌ردوولاش بڕیاریان دا ئەو پەیوەندیانە به‌رەو باشی بچن و زیاتر سەیری ئایندەی پەیوەندییەکان بکرێت."
فوئاد حوسێن هه‌روه‌ها ئاشکرای کرد کە مه‌سعوود بارزانی و نەوشیروان مستەفا جەختیان لەسەر دروستبوونی حکوومەتێکی بنکەفراوان کردووەتەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و نەوشیروان مستەفاش، فوئاد حوسێن گوتی "لە کۆبوونەوەکەدا باسی حکوومەتێکی بنکەفراوان کراوه."
گوتیشی "لیژنەی دانوستانکار بۆ پێکهێنانی حکوومەت گفتوگۆ دەکەن، بەڵام وەک پرەنسیپ باسی حکوومەتی بنکەفراوان کراوە."
ڕاشیگەیاند کە هەردوو کۆبوونەوەکە لەسەر کۆمەڵێک تەوه‌ر بووە، بەڵام نەچوونەتە نێو درێژه‌ی بابەتەکانه‌وه.




