سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان راگه‌یاند

به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر په‌یجى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك په‌یامێكى له‌باره‌ی رۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان بڵاوكرده‌وه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى: توندوتیژی به‌هه‌موو شێوازه‌كانیه‌وه له دژی ئافره‌تان كرده‌یه‌كی نامه‌ده‌نی و نامرۆڤانه‌یه و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ژیانه.
له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ژن ئه‌توانێ به ئاسووده‌یی بژیت و له‌ژێر چه‌وسانه‌وه‌و توندوتیژیی ده‌روونی و جه‌سته‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا بێت، ئه‌وه هیچكات پێشكه‌وتن و ئاسووده‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی نایه‌ت و شیرازه‌ی ژیانی خێزانییش ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه. هیوادارم یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له دژی ئافره‌تان ببێته ده‌رفه‌تێكی باش كه حكوومه‌ت و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ناوه‌نده میدیایی و ڕۆشنبیرییه‌كان و گشت لایه‌كمان بتوانین به ئاڕاسته‌ی نه‌هێشتنی توندوتیژی له‌دژی ژنان هه‌نگاو بنێین و له‌م ڕێگه‌یه‌دا ده‌ستكه‌وتی كرده‌یی مسۆگه‌ر بكه‌ین. له وڵاتی ئێمه‌دا پشكی سه‌ره‌كی به‌رخودان و سه‌ختی و نه‌هامه‌تی به‌ر ئافره‌تان كه‌وتووه و له‌ڕێگه‌ی شۆڕش و ئازادیخوازیدا قوربانیی زۆریان داوه‌و مافی خۆیانه به ئاسووده‌یی و یه‌كسانی بژین و ڕێز له داواكاری و پێویستییه‌كانیان بگیرێت. ئه‌ركی سه‌رشانی تاك تاكی هه‌موومانه كار بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بكه‌ین كه دوور بێت له هه‌موو جۆره چه‌وساندنه‌وه و جیاكاریی ڕه‌گه‌زی و توندوتیژی له‌دژی ژنان.




