سه‌رۆك بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه

ئه‌مڕۆ له سه‌ڵاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى پێشوازى له نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كرد , سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕاگه‌یاند كه پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان گه‌یشتۆته سه‌ڵاحه‌ددین و له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانیه‌وه پێشوازى لێكرا , هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه سه‌رۆك بارزانى و نه‌وشیروان مسته‌فا كۆبوونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی سیاسی تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ و ڕاوبۆچوونیان ئاڵوگۆڕكردووه .




