٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سنووری باڵەكایەتی دیاردەی بەقاچاغبردنی پترۆڵ رووی لە زیادبوون كردووە

سەرچاوە: KDP.info

حاجی ئۆمەران – KDP.info/ لە سنووری دەڤەری باڵەكایەتی و لە رێگەی سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و ئێران بە قاچاغبردنێ سوتەمەنی بۆ ئەو وڵاتانە رووی لە زیادبوون كردووە.

سەرچاوەیەك لە هێزی ژێنگەپارێز لە حاجی ئۆمەران بە (kdp.info)ی رایگەیاند كە ماوەیەكە ژمارەیەك بازرگان لە رێگەی سنوورە قەدەغەكراوەكان بۆ بازرگانی سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ سنووری توركیا و ئێران دەگوازنەوە.

هەروەها سەرچاوەكە رایگەیاند كە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بە تۆمەتی بردنی سوتەمەنی بۆ ئێران و توركیا بە قاچاغ 5 كەسیان دەستگیركردووە و بۆ لێكۆلینەوەش رەوانەی دادگا كراون.

لای خۆشیەوە عەبدولواحید گوانی قائیمقامی چۆمان رایگەیاند كە هەوڵەكان بۆ چاودێری كردن لە سەر ناوچە سنورییەكان و پاراستنی ژینگە بە هەموو شێوەیەك و بنبڕ كردنی دیاردەی كاری قاچاغی لە سنورەكان چرتر كراوەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لەماوەی رابردوودا چەند كەسێك بە تۆمەتی راوكردن دەستگیركراون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار