٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بكوژانی‌ هاووڵاتییەك لە هەولێر قۆڵبەست كران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هەولێر ڕایگەیاند، دوو كەسیان‌ بۆ تۆمەتی كوشتنی‌ هاووڵاتییەك لە گەڕەكی گوڵان دوو لە هەولێر قۆڵبەست كردووە كە یەكێكیان هاوسەری دووەمی كوژراوەكەیە.

عەمید عەبدولخالق تەڵعەت ئەمڕۆ لە كۆنگرەكی‌ ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، كاتژمێر 5 و 30 خولەكی‌ سەرلەبەیانیی‌ ڕۆژی‌ 5/11/2013، تۆمەتبار (د، ج، خ) هەڵیكوتاوەتە سەر ماڵێك ‌لە گەڕەكی گوڵان دوو لە هەولێر و بە هاوكاریی‌ هاوسەری‌ دووەمی‌ كوژراوەكە و كەسێكی‌ دیكە، كە ئێستا لە دەرەوەی‌ هەرێمی‌ كوردستانە، خاوەن ماڵەكەیان بەئاگا هێناوە و كلیلی‌ قاسەكەیان لێ ستاندووە و دوای‌ ئەوەی‌ پارەكانیان بردووە، بە چەند گوللەیەك كوشتوویانە.

عەبدولخالق تەڵعەت هەروەها ڕوونیشی كردەوە كە هاوسەری‌ دووەمی‌ كوژراوەكە لەگەڵ‌ ئامۆزایەكیدا، كە كارەكتەری‌ سەرەكیی‌ ڕووداوەكە بوون دەستگیر كراون، بەڵام كەسی‌ سێیەم كە تا ئێستا دەستگیر نەكراوە و لە دەرەوەی وڵاتە، بەم زووانە ئەویش دەستگیر دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار