٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووک .. 40 حاڵەتی خۆسوتاندنی ژنان لەپێنج مانگی 2013تۆماركراوە

سەرچاوە: KDP.info

 کەرکووک–KDP.info   / چل حاڵەتی خۆسوتاندنی ژنان لەپێنج مانگی 2013تۆماركراوە و ئەو ئامارەش لەلایەن رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی‌ و فەرمانگەی تەندروستی كەركووك پشتراستکراوەتەوە، هەواڵنێری KDP.infoلەشاری کەرکووک لە زاری چالاکوانێکی بواری ئافرەتانەوە گواستییەوە: کە  حاڵەتەكانی خۆسوتاندن لە هەڵكشانی بەردەوامدایە و دەتوانین بڵێین بۆتە دیاردە لە كۆمەڵگەی كەركووكیدا بەتایبەت توێژی كچان. لای خۆشییەوە  گەیلان قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی كەركووك ئەوەی خستەروو کە هەندێك جار حاڵەتەكانی سوتانی ژنان لەتەمەنی جیاوازدا دەگەنە نەخۆشخانەی فریاكەوتن ‌و زوربەی حاڵەتەكان كچانن. پسپۆڕانی كۆمەڵناسی هۆكاری هەڵكشانی دیاردەی خۆكوشتن لەكەركووك دەگێڕنەوە بۆ كەمی هۆشیاریی خێزانی‌ و بەو هۆیەشەوە داوای چالاكتركردنی رۆڵی كەسانی پەیوەست بەو پرسە دەكەن. سەڵاح عورێبی توێژەری كۆمەڵایەتی ئاماژەی دا کە حاڵەتەكانی خۆكوشتن زیادیكردوە بەتایبەتیش بەسوتان، تێبینیشكرا زۆربەیان لەخوار تەمەنی بیست ساڵانەوەن.  هاوكات ناوبراو گوتی، هۆكاری ئەو حاڵەتانە جیاوازن وەك هۆكارە كۆمەڵایەتییەكان‌ و خێزانیەكان‌ و قبوڵنەكردنی ئەو قۆناغەی كە گەنجانی كوڕ یان كچ تێیدا دەژین، لەگەڵ تێنەگەیشتنی باوان لە منداڵەكانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار