٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەوی ڕابردوو هەولێر و سلێمانی و كەركوك ڕووبەڕووی دوو زه‌مین له‌رزه‌ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر–KDP.info / شەوی ڕابردوو هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و كەركوك و دیالە و بەغدا ڕووبەڕووی دوو ئەرد هەژینی نوێ بوونەوە و دەستەی ڕوانگەی بومەلەرزەی عێراقیش پێشبینی ڕوودانی زەمین لەرزەی‌ تر دەكات. عەبدولكەریم عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ڕوانگە دەرەكییەكان لە دەستەی ڕوانگەی بومەلەرزەی عێراق ڕایگەیاند، زەمین لەرزەی‌ یەكەم  سەعات 9 و 10 خولەكی شەوی ڕابردوو بووەو بوومەلەرزەی دووەمیش كە بەگوڕی 5.7 پلە بووە بەپێوەری ڕێختەر نزیكەی سەعات 10 ی شەوی ڕابردوو بووە كە زۆرێك لەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و ناوەڕاستی عێراق و خۆرهەڵاتی كوردستان هەستیان پێكردووەو دڵەڕاوكێی لایان دروستكردووە، گوتیشی هەندێك هاوڵاتیانی هەندێك لەناوچەكانی وەك خانەقین كە زیاتر تیایدا هەست بە زەمین لەرزەكە كراوە، شەوی ڕابردوو لەدەرەوەی ماڵەكانیان ڕۆژیان كردۆتەوە. عەبدولكەریم عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو زەمین لەرزە نوێیانە پاشكۆی ئەو بومەلەرزانەن كە ڕۆژانی پێشووتر ڕوویاندا، هەروەها پێشبینی ئەگەری ڕوودانی ئەرد هەژینی تریشی كرد، گوتیشی هۆكاری بومەلەرزەكان ترازانی پلێتی عەرەبی ژێر زەوییە لەگەڵ هەردوو پلێتی ئێرانی و توركی كە 5 سانتیمەتر لەجێی خۆی دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار