٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

باخچەلی : دوای 100ساڵ شوێن پەنجەی تورکایەتی لە تورکیا نامێنێ

سەرچاوە: KDP.info

ئەنتاڵیا – KDP.info / سەرۆکی پارتی مەھەپە جارێکی دیکە رەخنەی گرت لەسیاسەتەکانی ئەردۆغان و پێوایە  مەترسیی لەسەر ناسنامەی تورک بوون لە تورکیا ھەیە.سەرۆکی مەھەپە لە دووەمین کۆنگرەی ئاکادیمیای پارتەکەی رایگەیاند: ئەوان ھەڵگریی سەرەکی زانست و زانیاریی میللەتی تورکیان، بە خەمبارییەوە دەیڵێم کەلتووری تورک – ئیسلام ئاراستەی پێشکەوتنی خۆی نەپاراست.  باخچەلی ھەروەھا گوتی:  ئەوانەی لەسەر دەسەڵاتن، خاوەن رێنوێی نیشتمانی نین، کاتێ دەگاتە سەر داواکاری جوداخوازن، ھەنگاوی ئاڵۆز دەنێن و بە رێگایەک بەرەو کاولکاریی دەڕۆن. دەستەواژەی تورکبوون لەسایەی ئەو سیاسەتە بەرەو لاوازی دەڕوات. سیاسەت جێگای مووکێشی گرتۆتەوە داینەمۆکەی سووتاوە و قەیران دروستبووە. ئەو ئۆپەراسیۆنە جوداخوازەی لەچەند رەھەندێکەوە بەڕێوەدەچێ، ھەوڵدەدا ژێرخانی ناسنامەی تورکایەتی بدزێ، تایبەتمەندی گەورە و ئەسڵی تورک لە وڵاتەکەی دەبێتە کۆچبەر، پەنابەر، میوان و ھەروەھا رووبەڕووی مامەڵەی پاشماوەی ئەتنیکی دەبێتەوە. پێویستە سنووری دوایی ئەو قەربوو کردنەوەیە دیاربکەین و بزانن لە کوێ دەوەستێ. بە پێچەوانەوە دوای 100ساڵ شوێن پەنجەی تورکایەتی نامێنێ. بەم رێگایە وەڵامی پرسیاری   من کێمە   بە   (من تورکم ) نادرێتەوە. باخچەلی پێیوایە کەلتوور و ناسنامەی تورکیا، تەنیا بە ھاتنەگۆی نەتەوەپەرستی تورک دەپارێزرێ. بەپێچەوانەشەوە کاردانەوەی نیشتمانی نەتەوەیی تورک لەناودەچێ:  پڕۆسەکە ئەوەندە پڕە لە فشار و شتی دروستکراو، لەناو تورکیا لە جێگای میللەتی تورک میللەتێکی تر دروست دەکرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار