سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و ستافی رۆژنامه‌ی (رێگای كوردستان) كرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و ستافی رۆژنامه‌ی (رێگای كوردستان) كرد
02/05/2012
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌رێزان ستاف و كارمه‌ندانی رێگای كوردستان
سڵاوورێز
له یادی 67 ساڵه‌ی ده‌رچوونی هه‌فته‌نامه‌ی ( رێگای كوردستان ) كه یه‌كه‌مین ژماره‌ی له ساڵی 1944 به ناوی (ئازادی) ده‌رچوێندرا ، پڕ به دڵ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی یه‌كه‌یه‌كه‌ی ئێوه‌ی به‌رێز و خۆشه‌ویست ده‌كه‌م و ده‌ستی ماندووبوون و شه‌ونخونیتان ده‌گوشم.
هه‌ڵبه‌ته هه‌فته‌نامه‌كه‌تان له قۆناغه جیاجیای نهێنی و شاخ و ئاشكرادا هه‌میشه به‌رده‌وامی له تێكۆشانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌بووه و رۆڵێكی به‌رچاویشی گێراوه له پێشخستنی ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری كوردستاندا كه هه‌قه ئه‌مرۆ هه‌ر هه‌مووتان شانازی پێوه بكه‌ن.
هیوادارم ئه‌م یاده ببێته هانده‌ری بره‌ودان و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری هه‌فته‌نامه‌كه‌تان و له گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزی رۆژنامه‌گه‌ریتانیشدا هه‌ر ده‌م به سه‌ركه‌وتوویی و سه‌ربه‌رزیی بتانبینم.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2/5/2012




