٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پاسەوانانی گوند ئامادەن چەك دابنێن

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/ ئەنستیتۆی دیاربەكر رایگەیاند كە لێكۆڵینەوەكانی لە سەر سیستەمی پاسەوانی گوند و ژیانی پاسەوانانی گوند بەرەو كۆتایی دەڕوات و لە داهاتوویەكی نزیكدا ناوەڕۆكی ئەو لێكۆڵینەوە بۆ رای گشتی دەخاتە روو.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە ئەنستیتۆی دیاربەكر رایگەیاندووە كە لێكۆڵینەوەكانی سەبارەت بە سیستەمی پاسەوانی گوند و ژیانی پاسەوانانی گوند وردە وردە بەرەو كۆتایی دەڕوات و مانگی داهاتوو ناوەڕۆكی ئەو راپۆرتە دەخرێتە رووە.

ئەنستیتۆی دیاربەكر ئاماژەی بەوە كردووە كە پاسەوانانی گوند لە سیستەمی پاسەوانی ناڕازین و دەڵێن: ئەگەر دەوڵەت داوامان لێ بكات ئامادەین چەكەكانمان رادەست بكەینەوە. چونكە ئێمە لە نێوان دەوڵەت و پەكەكەدا گیرمان خواردووە، ئەگەر چەكەكانمان رادەست بكەینەوە و دەوڵەت ئاسایشمان نەپارێزێت، ئەوا دەبینە ئارمانجی هێرشەكانی پەكەكە بۆیە دەبێت دەوڵەت ئاسایشی ئێمە بپارێزێت.

پاسەوانانی گوند هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووە كە لەمەو بەدواوە بە هیچ شێوەیەك ئامادە نین  لە هیچ جۆرە شەڕێكدا بەشدار بن، بۆیە داوا لە دەوڵەت دەكەن كە چەكەكانیان لێ وەربگرێتەوە و ئاسایشیان بپارێزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار