عێراق كه‌متر 11%ى بودجه ده‌داته هه‌رێمى كوردستان

هه‌ولێر-KDP.info/ له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌خنه‌ى له سیاسه‌ته‌كانى حكوومه‌تى عێراق ده‌رباره‌ى دابه‌شكردنى بودجه گرت و ڕایگه‌یاند له كاتێكدا كه ده‌بێ 17%ى بودجه‌ى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان بكرێت، به‌ڵام له بودجه‌ى ساڵى 2014ى عێراقدا كه‌متر له11%ى بۆ ته‌رخان كراوه.
دزه‌یى له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: بودجه‌ى عیراق بۆ ساڵى 2014 كه خۆى له نزیكه‌ى 175 تریلیۆن دینار ده‌دات، ته‌نیا 18 تریلیۆن دینار له‌و بودجه‌یه بۆ هه‌رێمى كوردستان دانراوه، كه ده‌كاته كه‌متر له %11، ئه‌مه‌ش به هۆى زیادبوونى ساڵانه‌ى خه‌رجییه سیادییه‌كان كه له لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقى فیدراله‌وه ده‌كرێت.
دزه‌یى هه‌روه‌ها گوتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به مافى خۆى ده‌زانێت كه هه‌موو رێكارێكى یاسایى بگرێته به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانى ڕێژه‌ى دروستى 17%ى بودجه‌ى عێراق كه مافێكى یاسایى و ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستانه.




