٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تاوەکو ئێستا به‌فەرمی ھیچ کاتێک بۆ سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دیاری نەکراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕیاردراوە نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەوان بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی کاتەکەی دیاری نەکراوە.

عەبدوڵڵا حاجی مەحمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە نێچیرڤان بارزانی کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەمیانەی سەردانی بۆ لایەنە براوەکانی ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەردانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی کاتەکەی دیاری نەکراوە.

سەبارەت بەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەردانیان بکات عەبدوڵڵا حاجی مەحمود گوتی: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ھەبوو، بۆیە پێویستە ئەوان کاتەکەی دیاری بکەن و ئەوانیشی لێ ئاگاربکەنەوە.

حاجی مەحمود راشیگەیاند: سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆئەوەیە کارنامەی حکومەتی داھاتوو پێشکەشی لایەنەکان بکات ئایا بەشداری لە حکومەت ده‌کەن یاخود نا، ئەگەر لایەنەکان بڕیاریاندا بەشداربن ئەوکات لیژنە پێکدێن بۆ دابەشکردنی پۆستەکان.

مەحمود رونیشیکرده‌وە، نێچێرڤان بارزانی ئەوەی یەکلایی کردۆتەوە کە نەمەرجیان ھەیە و نەمەرجیش قبول ده‌کەن، بۆیە ئەمە کۆتایی پێ ھاتوو و ئەوانیش وەک حزبی سۆسیالیست بڕیاریانداوە کە بەشداری لە حکومەتدا بکەن، چونکە بەرای ئەوان لەناو حکومەت دەتوانن چاکسازی بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار