٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

2 ئەفسەری هێزەكانی پۆلیسی ئێران لە پێكدادانێكدا كوژران

سەرچاوە: KDP.info

ئێران – KDP.info/ رەجەب عەلی شێخ زادە جێگری سیاسی و ئەمنیی پارێزگاری سیستان و بەلوچستان رایگەیاند كە دوو ئەفسەری هێزەكانی پۆلیسی ئێران لە پێكدادانێكی چەكداری دا لە شارۆچكە ئیرانشەهر كوژران.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی مێهر جێگری سیاسی و ئەمنیی پارێزگاری سیستان و بەلوچستان رایگەیاندووە كە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك چەكدار كە لە نێو ئۆتۆمبێڵێكی جۆری پێژۆدا بوون لە شارۆچكەی ئیرانشەهر تەقەیان لە هێزەكانی پۆلیس كرد و دواتریش شەڕ و پێكدادان لە نێوانیان دا روویدا.

ناوبراو ئاشكرای كە لەو شەڕ و پێكدادانەدا 2 ئەفسەری پۆلیس و چەكدارێك كوژران و گوتیشی لێكۆلینەوەكان لەوبارەیەوە دەستیپێكردووە.

لەماوەی یەك مانگی رابردوودا لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان چەندین جار شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكداران روویداوە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار