٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فەرماندەی سوپای ئێران: وەستان بەرامبەر ئەمەریكا دروشمی شۆڕشە

سەرچاوە: KDP.info

تاران – KDP.info/ بە وتەی محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران؛ دەبێت پۆستە سەرەكییەكانی وڵات لەلایەن هێزەكانی شۆڕش و بەسیج بەرێوە ببردرێن. لەهەمان كاتدا ماڵپەرێكی ناوخۆیی ئێران رایگەیاند كە فەرماندەی سوپای ئێران بەرنامەكانی كەناڵە ئاسمانییەكان بەوە تۆمەتبار كردووە كە لە خزمەتی شۆڕش دا نییە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی مێهر فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند كە تا ئەو كاتەی پۆستە سەرەكییەكانی وڵات لەلایەن هێزەكانی شۆڕشی ئیسلامی و بەسیج بەرێوە نەبردرێن ئەوا هیچ پێشكەوتنێك لە وڵاتدا ناكرێت.

هەروەها محەمەد عەلی جەعفەری ئاماژەی بە رۆڵی ئەمەریكای كرد و رایگەیاند كە پێویستە بە هەموو شێوەیەك بەرامبەر بە پیلانەكانی ئەمەریكا بوەستینەوە و جەختیكردەوە كە دروشمی شۆڕشی ئیسلامی وەستانە لە دژی ئەمەریكا.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار